به‌غدا: شاندی کۆمەڵی یٔیسلامیی سەردانی عەممار حەکیم دەکات

3,837

به‌غدا: شاندی کۆمەڵی یٔیسلامیی سەردانی عەممار حەکیم دەکات

 

له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدای پایته‌خت، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌رۆك‌و ئه‌ندامی هه‌ردوو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق‌و كوردستان، ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌ 6/10/2020 سه‌ردانی سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی (هاوپه‌یمانی عێڕاقیی)كرد.

له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا كراو جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێش بردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ كرایه‌وه‌.

سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان‌و حکوومەتی فیدراڵ، شاندی کۆمەڵی یٔیسلامیی کوردستان تەئکیدی کردەوە کە پێویستە دەستوور ببێتە بنەمای چارەسەری کێشەکان بەجۆرێک ژیان‌و گوزەران‌و بەرژەوەندیی هاوڵاتییان پارێزراو بێت‌و تێکەڵی ململانێ‌و کێشە سیاسییەکان نەکرێت.

هاوكات مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی یٔیسلامیی کوردستان یٔاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێڕاق بەجۆرێک بەڕێوەبچێت کە دوور بێت لە دەستوەردان‌و ساختەکاریی‌و یارییکردن بە ئەنجامەکان تا وڵات لە ئەگەری پێکدادان‌و هەڵکشانی گەندەڵیی زیاتر دوور بخرێتەوە .

لەبەرانبەردا عەممار حەکیم وێڕای خۆشحاڵیی بە سەردانی شاندی کۆمەڵی یٔیسلامیی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد کە عێراق ئێستا بە کۆمەڵێک قەیرانی سیاسیی‌و ئابوریی‌و دارایی سەختدا تێپەڕدەبێت‌و بۆ دەرچوون لەو بارودۆخەش، پێویستە هێزە سیاسییەکان دەست لەناکۆکییەکانیان هەڵبگرن‌و ببنە بەشێک لە چارەسەر .

هەروەها سەید عەممار حەكیم گوتیشی: ئێمە خوازیاری چارەسەری کێشەکانین لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور .

ڤیدیۆی هەواڵەكە:

 

به‌غدا: شاندی کۆمەڵی یٔیسلامیی سەردانی عەممار حەکیم دەکاتhttps://youtu.be/g9poU4IWyNEhttps://alibapir.net/?p=7487&…

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی مامۆستا عەلی باپیر‎ on Tuesday, October 6, 2020

لێدوان
Loading...