بەغدا: مامۆستا عەلی باپیرو شاندی هاوڕێی سەردانی موستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان كرد

3,211

بەغدا: مامۆستا عەلی باپیرو شاندی هاوڕێی سەردانی موستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان كرد

یٔێوارەی یٔەمڕۆ سێشەممە 6/10/2020 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی یٔیسلامیی کوردستان‌و شاندی هاوڕێی سەردانی موستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد .

یٔەمیری کۆمەڵی یٔیسلامیی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی ڕاگەیاند: بەڕاستی یٔەرکێکی سەخت‌و قوڕس‌و لە قۆناغێکی دژواردا کەوتۆتە سەرشانتان‌و هیوادارین خوای گەورە سەرکەوتووت بکات بەجۆرێک خزمەتی گەلانی عێراق بکەیت بەبێ جیاوازیی.

گوتیشی: ئێمە لە کۆمەڵی یٔیسلامیی خوازیاری پەیوەندییەکی زۆر باشی هەرێمی کوردستان‌و حکوومەتی فیدراڵین‌و بۆئەم مەبەستەش هەرچی بە ئێمە بکرێت ئامادەین وەک ئەرکی سەرشانمان جێبەجێی بکەین.

مامۆستا عەلی باپیر هەروەها ئاماژەی بە خراپی دۆخی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردو ڕایگەیاند: فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئێستا دۆخیان زۆر خراپە، نە موچەکانیان بە تەواوی پێدەدرێت نە لە کاتی خۆشیدا وەریدەگرن، بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەکەین ئەو پارەیەی بۆ مووچە دەینێرن بە زوویی ڕەوانەی بکەن بەجۆرێک هیچ بارودۆخ‌و ململانێیەکی سیاسیی نەبێتە هۆی دواکەوتن یان ڕاگرتنی.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان، شاندی کۆمەڵی یٔیسلامیی باسیان لە خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران کرد کە بڕەکەی ٥٧٦ ملیار دینارە .

لەوبارەیەوە عەبدولستار مەجید ئەندامی شاندی کۆمەڵ‌و سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ‌و ئاودێری پەرلەمانی کوردستان داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد ئەو پارەیە بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات .

لای خۆشیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ دەربڕیی‌و لەسەر داوای عەبدولستار مەجیدیش ئامادەیی خۆی نیشاندا کە لە ڕۆژانی داهاتوودا پێشوازیی لە لیژنەی کشتوکاڵ‌و ئاودێریی لە پەرلەمانی کوردستان بکات .

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا موستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد: عێراق بە دۆخێکی خراپی داراییدا تێدەپەڕێت کە دەرەنجامی کەڵەکەبووی گەندەڵیی ساڵانی ڕابردووەو یٔێمە بەرپرسین لە چاککردن‌و هەنگاوەکانیشمان بەو ئاراستەیەدا دەست پێکردووەو هەوڵیش دەدەین هاوڵاتییانی عێراق بەبێ جیاوازیی سەیر بکەین.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقیش، مامۆستا عەلی باپیر داوایکرد کە یاساکە بەجۆرێک بێت کە دادپەروەریی زۆری تێدا بێت‌و نەتەوەیەکگرتووەکانیش سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی پرۆسەکە بکات .

لە کۆتاییشدا سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی مامۆستا عەلی باپیرو شاندی هاوڕێی دەربڕیی‌و لەهەمانکاتیشدا ڕۆڵی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە گرنگ‌و چالاک وەسف کرد .

لێدوان
Loading...