بەغدا: شاندی کۆمەڵی یٔیسلامیی بە سەرۆکایەتیی مامۆستا عەلی باپیر سەردانی دیوانی وەقفی سوننی دەكات

4,634

بەغدا: شاندی کۆمەڵی یٔیسلامیی بە سەرۆکایەتیی مامۆستا عەلی باپیر سەردانی دیوانی وەقفی سوننی دەكات

لەچوارچێوەی سەردانەكەیاتدا بۆ بەغدای پایتەخت ئەمڕۆ چوارشەممە 7/10/2020 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ وەفدێكی ئەنجوومەنی سیاسیی‌و سەرۆك‌و ئەندامانی هەردوو فراكسۆنی كۆمەڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەران‌و پەرلەمانی كوردستان سەردانی وەقفی سوننیان كرد.

شاندەکەی کۆمەڵ لەلایەن د. سەعد کەمبوشی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننیی‌و ژمارەیەک لە ئەندامانی وەقفەوە پێشوازییکران .

لە دیددارێکدا باس لەو پەیوەندییە لەمێژینەیەی کۆمەڵی یٔیسلامیی کوردستان‌و دیوانی وەقفی سوننیی کرا، کە لەسەردەمی شەهید مامۆستا موحەممەد سەنگاویی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بونیادنراوە .

مامۆستا عەلی باپیر ئاماژەی بەوەکرد: پێکهاتەی سوننە لە عێڕاقدا پێکهێنەرێکی سەرەکییە لە عێراق‌و پێویستە دیوانی وەقفی سوننیی دامەزراوەکانی دیکەی سوننە ڕۆڵی گەورەیان هەبێ لە ڕوبەڕوبوونەوەی بیری توندڕەویی‌و دروستکردنی پردی پەیوەندیی‌و پێکەوەژیان لەگەڵ پێکهاتە ئاینیی‌و مەزهەبییەکانی دیکەدا.

ڤیدیۆی هەواڵەكە:

بەغدا: شاندی کۆمەڵی یٔیسلامیی بە سەرۆکایەتیی مامۆستا عەلی باپیر سەردانی دیوانی وەقفی سوننی…

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی مامۆستا عەلی باپیر‎ on Wednesday, October 7, 2020

لێدوان
Loading...