بەغدا: شاندی کۆمەڵ لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبۆوە

3,171

بەغدا: شاندی کۆمەڵ لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبۆوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/10/2020 وەفدی باڵای کۆمەڵی یٔیسلامیی کوردستان بەسەرۆکایەتیی مامۆستا عەلی باپیر لە بەغدای پایتەخت لەگەڵ هادی عامریی سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبۆوە .

لە کۆبوونەوەکەدا باسی بارودۆخی ئێستای عێراق‌و پڕۆسەی سیاسیی‌و ئەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی عێڕاق بوونەتەوە کرا .

ئەمیری کۆمەڵی یٔیسلامیی کوردستان جەختیکردەوە کە زیاد لە هەرکاتێکی دیکە عێراقییەکان پێویستییان بە تەبایی‌و پەیوەندییەکی دروست هەیە تا ئارامیی‌و ئاسایش بۆ وڵات بگەڕێتەوە .

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ‌و هەرێمی کوردستانیش، مامۆستا عەلی باپیر ڕایگەیاند: بەرژەوەندیی تەسکی حزبایەتیی  لە ڕابردوودا بۆتە هۆی دروستبوونی گرژیی‌و ئاڵۆزیی لەو پەیوەندییانەدا، بۆیە لە دیدی ئێمەدا پێویستە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەردوولا ئەو پەیوەندییانە لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن.

هەروەها مامۆستا عەلی باپیر گوتیشی: کورد لە عێراقدا پێکهاتەیەکی سەرەکییەو کۆمەڵێک کێشەی هەیە کە بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوەو ئەوەش لە دەستووردا ڕێگاچارەی بۆ دیارییکراوەو پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بگەڕێنەوە بۆ ماددە دەستورییەکان.

مامۆستا عەلی باپیر باسی لەوەشکرد کە کورد جگە لە شایستە داراییەکانی مووچەو بودجە کە مافی خۆیەتی‌و وەک هەر هاوڵاتییەکی دیکەی عێراق لە دەستووردا بۆی چارەسەرکراوە، کێشەی خاک‌و چەوساندنەوەی نەتەوەییشی هەیە بەتایبەت لەناوچە کێشە لەسەرەکان‌و جێی خۆیەتی بڕیار بەدەستەکانی عێراق هەڵەکانی ڕژێمی لەناوچووی بەعس دووبارە نەکەنەوە تا هەمووان عێراق بە وڵاتی خۆیان بزانن .

هاوكات هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق‌و ڕێگانەدان بە دەستوەردانی وڵاتانی بێگانە لەکاروباری سیاسیی‌و سەربازیی‌و ئەمنیی‌و ئابوریی عێراق .

 

ڤیدیۆی هەواڵەكە:

 

https://web.facebook.com/AliBapirPressAndMediaOffice/posts/3496399357088198

لێدوان
Loading...