هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

3,373

هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

ئەمڕۆ شەممە 10/10/2020 لە مەکتەبی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر، مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی یٔیسلامیی کوردستان پێشوازیی کرد لە شاندێکی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئێسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی ئاغای ئەمیریی جێگری وەزیری ئیتڵاعات‌و شاندێکی یاوەریی .

لە دیدارێکدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵی یٔیسلامیی کوردستان‌و وڵاتی ئێران کراو، مامۆستا عەلی باپیر ڕایگەیاند: ئێران وڵاتێکی گرنگ‌و کاریگەری ناوچەکەیە، بۆیە پێویستە ڕۆڵیشی هەبێ لە سەقامگیریی‌و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق‌و، عێڕاقیش ڕێز لە سنوورەکانی بگرێت‌و ڕێگانەدات خاکی عێراق‌و هەرێمی کوردستان بۆ دژایەتی هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ بەکاربهێندرێت.

لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باسی گرژیی‌و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران کرا، لەوبارەیەوە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمە پێمانوایە ئەو دوو وڵاتە گەورەو زلهێزو خاوەن توانای عەسکەریی‌و هەژموونی خۆیانن، بۆیە پێویستە کێشەکانیان لە ڕێگای گفتوگۆو دانووستان چارەسەر بکرێن تا ڕێگا لە  شەڕو خوێنڕشتن‌و کاولکاریی بگیرێت.

لای خۆیەوە ئاغای ئەمیریی جێگری وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ئاماژەی بە ڕۆڵ‌و پێگەی کۆمەڵی ئیسلامیی لە عێراق‌و ھەرێمی کوردستان کردو، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد کە وڵاتەکەی  دۆستایەتیی‌و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ عێراق‌و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش دەپارێزێت.

ڤیدیۆی هەواڵەكە:

 

هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران…

Posted by ‎راگەیاندنی مەکتەبی مامۆستا عەلی باپیر‎ on Saturday, October 10, 2020

لێدوان
Loading...