پایەكانی بیركردنەوەی ئیسلامیی

4,550

مەوسووعەی:

بیركردنەوەی ئیسلامیی لەنێوان وەحییی و واقیعدا

 

 كتێبی چوارەم:

پایەكانی بیركردنەوەی ئیسلامیی

ئەم كتێبی چوارەمە {پایەكانی بیركردنەوەی ئیسلامیی} لە پێنج بەش پێكهاتوەو، هەر كام لەو پێنج بەشە بۆ توێژینەوە لە بارەی یەكێك لە پێنج پایە بنەڕەتییەكانی {بیركردنەوەی ئیسلامیی} تەرخان كراون، بەم شێوەیە:

 

بەشی یەكەم: بوونناسیی (علم الوجود – المعرفة Ontology).

بەشی دووەم: ئیمان و عەقیدە.

بەشی سێیەم: تێڕوانینەكان (التصوّرات).

بەشی چوارەم: بەهایەكان (القیم).

بەشی پێنجەم: پێوەرەكان (المقاییس).

 

مامۆستا عەلی باپیر دەلێ: پێموایە ئەم پێنج پایەی كە لەم تەوەری چوارەمەدا دەیانتوێژینەوە، پایەو كۆڵەگە بنەڕەتییەكانی بیر كردنەوەی ئیسلامیی پێكدێنن و، لە ڕیزبەندییشیاندا، پلە پلەیی ڕەچاو كراوە، چونكە:

 

بەر لەهەر شتێك بیركردنەوەی ئیسلامیی پێویستیی بە بوونناسیی هەیە، واتە: چۆنیەتی تێگەیشتنی مرۆڤ لە بوون بەبەدیهێنەرو بەدیهێنراوەوە.

 

پاشان بوونناسیی ڕاست و دروست، دەبێتە بناغەو چاوگی ئیمان و عەقیدە، مادام مرۆڤ بە شێوەیەكی لۆژیكیی مامەڵە لەگەڵ دەرەنجامەكەیدا بكات.

 

ئنجا دوایی ئیمان و عەقیدەش دەبێتە بناغەو سەرچاوەی تێڕوانینە ڕاست و دروستەكان بۆ: دنیا، دواڕۆژ، ژیان، مردن، زانیاریی، ڕەوشت، سیاسەت، …هتد.

شوێنی نووسین: هه‌ولێر

بڵاوكردنه‌وه‌ی: نووسینگه‌ی ته‌فسیر

ساڵی چاپ: چاپی یه‌كه‌م: (2019).

قه‌باره‌ی كتاب: (17+24)

ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: (314)

Pdf:

 

لێدوان
Loading...