چەند پرسێكی فیكریی هەنووكەیی جۆراو جۆر

4,270

مەوسووعەی:

بیركردنەوەی ئیسلامیی لەنێوان وەحییی و واقیعدا

 

       كتێبی پێنجەم و كۆتایی

چەند پرسێكی فیكریی هەنووكەیی جۆراو جۆر

ئەم كتێبە لە دە (10) بابەتی سەربەخۆدا پێكهاتوە، كە مامۆستا عەلی باپیر دەیانتوێژێتەوە، بابەتی گرنگ و هەستیارن و بەبۆچوونی مامۆستا عەلی باپیر ئەو بابەتانە زۆرترین باس و خواس و مشت و مڕیان لەبارەوە دەكرێ، چ لەنێو بازنەی تەوژمیی ئیسلامییداو، چ لەبازنەی فراوانتری خەڵك و كۆمەڵگادا.

لەوپێناوەشدا مامۆستا عەلی باپیر هەوڵیداوە: هەڵوێستێكی شەرعییانەو ژیرانەی ڕاست و ڕەسەن و هاوسەنگیان، لەبارەوە بخاتە ڕوو، دوور لە كورتهێنان و زێدڕۆیی.

 

ئەم كتابەش لە (10) بەشی سەرەكیی پێكهاتوە:

 

بەشی یەكەم: پەیوەندیی نێوان وەحیی و عەقڵ، تەواوكارییە.

بەشی دووەم: شەریعەتی چەسپاوو ژیان و گوزەرانی گۆڕاو!

بەشی سێیەم: ڕەوایی فرەیی فیكریی و سیاسیی و ئایینیی.

بەشی چوارەم: هاووڵاتێتی نامسوڵمان لە كۆمەڵگای ئیسلامیی دا: ماف و ئازادییەكانیان.

بەشی پێنجەم: مافی چارەنووس و ئیدارەی خۆ بەدەستبوونی نەتەوەكان.

بەشی شەشەم: ڕاوێژ (شوری)ی ئیسلام و دیموكڕاسی، خاڵی هاوبەش و جیاوازیان.

بەشی حەوتەم: ئافرەت و خێزان و گۆڕانكارییەكانی دنیا.

بەشی هەشتەم: تەوژم و لایەنە ئیسلامییە هاوچەرخەكان.

بەشی نۆیەم: پایەگرنگەكانی: تەبایی و یەكڕیزیی و هاوكاریی، تەوژم و لایەنەئیسلامییەكان.

بەشی دەیەم: بنەما سەرەكییەكانی مسوڵمانەتییەكی ڕاست و دروست.

 

شوێنی نووسین: هه‌ولێر

بڵاوكردنه‌وه‌ی: نووسینگه‌ی ته‌فسیر

ساڵی چاپ: چاپی یه‌كه‌م: (2019).

قه‌باره‌ی كتاب: (17+24)

ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: (404)

pdf:

لێدوان
Loading...