به‌رهه‌می نوێ: به‌ركوڵێكی كارو چالاكیی‌و ڕووداوه‌كانی ژیانم 1961-2017

4,823
  • 461
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    461
    Shares

به‌رهه‌مێكی تر له‌باره‌ی ژیانی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌لی ئیسلامیی كوردستان كه‌وته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران

به‌ركوڵێكی كارو چالاكیی‌و ڕووداوه‌كانی ژیانم

1961-2017

سه‌باره‌ت به‌و به‌رهه‌مه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌نووسێء ده‌ڵێ:

بەڕێـــزان!

بەباشم زانی بەمەبەستی بەرچاو ڕوونیی زیاتری خوێنەران و، باشتر ئاشنابوونیان بەژیان و بەسەرهاتی بەندە، ئەم (بەركۆڵ)ە لەبارەی كاروچالاكیی و ڕووداو و وێستگە سەرەكییەكانی ژیانم و بەرهەمە فیكرییەكانمەوە بنووسم.

كە بێگومان بۆخۆشم ئاوڕدانەوەو چاوپێداگێڕانەوەیەكی كۆی بەسەرهات و سەرگوزشتەی ژیانمەو، وێڕای دەرس و پەند وەرگرتنی زۆرو جۆراو جۆرم، مایەی یادكردنەوەی چاكەو بەخششەكانی خوای بە بەزەیی و بەخشەریشە لەژیانمدا.

هەڵبەتە لەم كتێبەدا كە بەهەرسێك زمانی: كوردیی و عەڕەبیی و ئینگلیزییە  -وەك لەناوونیشانەكەیەوە دیارە- تەنیا كاروچالاكیی و ڕووداو و وێستگە گرنگەكانی ژیان و بەسەرهاتی بەندە، تۆمار كراون، نەك سەرجەم كاروچالاكییەكان و تێكڕای وردەكارییەكانی بەسەرهاتی ژیانم، كە كتێـبـی: (چەند مەڵۆیەك لەخەرمانی تەمەنم)ی لە نووسینی خۆم، بۆ تەرخان كراوەو، هەتا ئێستا تەنیا بەرگی یەكەمی دەرچووە، كە لەساڵی: (1961) تاكو: (1991)ی گرتۆتە خۆی.

    دەشتوانین لەوبارەوە ئاماژە بەچەند شتێك بكەین، كە نەگونجاوە لەم بەركوڵەدا تۆمار بكرێن:

1- جگە لەوانەی لەم بەرکوڵەدا ئاماژەمان پێداون، چەندان سەفەرو سەردانی دیكەم لەنێوخۆو دەرەوەی وڵاتدا ئەنجام داون، چ سەفەری سیاسیی و حیزبیی، چ سەفەری خێزانیی و كۆمەڵایەتیی، بۆ وێنە: سەفەركردنی چەند جارێك بۆ هەركام لە: ئێران و ئوردن و توركیا.

2- وێڕای ئەو چالاکییە فیکرییانەی کە باسمان کردوون، دەیان وتاری: فیكریی و سیاسیی و كۆمەڵایەتیی دیكەشم، لەدەیان كۆڕو كۆبوونەوەی حیزبیی و جەماوەرییدا پێشكەش كردوون، كە بەشێكیان نووسراونەوەو بوونەتە كتێب و نامیلكەو چاپ كراون و، زۆربەی هەرەزۆری زنجیرەی: (بابەتە هەنووكەییەكان) لەو جۆرەن.

3- چەندان هەوڵی صوڵح و پێكهێنانەوەی سیاسیی و خێزانیی و كۆمەڵایەتییم داون، لەزۆرێك لەناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا، كە هەیانبووە بەتەواویی ئامانجی خۆی پێكاوەو، هەشیانبووە نیوە چڵ بووە، یان بێ ئاكام بووە.

4- سەدان سەردانی سیاسیی و كۆمەڵایەتییم ئەنجامداون و، پێشوازییم لەسەدان شاندو سەردانی سیاسیی و ڕێكخراوەیی و كۆمەڵایەتیی كردوە، لە خەڵكی بیانیی و خۆماڵیی، لەسەرجەم توێژەكان.

شایانی باسیشە وردو درشتی ئەم كتێبە هی خۆمە، هەرچەندە بەشێوەی قسەكردنی ڕاستەوخۆی من دانەڕێژراوە، بەمەبەستی خۆ دوورگرتن لەقسەكردنی ڕاستەوخۆ لەبارەی خۆمەوە.

13/ڕەبیعی دووەم/1439كـ

31/12/2017ز

هـەولــێـر


  • 461
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    461
    Shares
Comments
Loading...