سۆزی نەتەوایەتیی و بیر ناسیۆنالیزم لە تەرازووی ئیسلامدا

6,090
  • 294
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    294
    Shares

سۆزی نەتەوایەتیی و بیر ناسیۆنالیزم لە تەرازووی ئیسلامدا

 

پێشه‌كی چاپی چواره‌م

 

ئەم كتێبە ئەسڵەكەی وتووێژێكە لە ساڵی (1981)دا بووە ، دواتر لەساڵی (1984)دا نووسراوە “واتە: سی‌و چوار(34) ساڵا لەمەوبەر”، پاشان لەكاتی چاپكردنیدا بۆ جاری یەكەم “لەساڵی (1990)دا” هەندێك باس‌و بابەتی لـێ‌ زیادكراون‌و، بۆچاپی دووەمیش، “لەساڵی (1998)دا” دیسان هەندێك بابەتی لـێ‌ زیادكراون.

شایانی باسیشە لەم كتێبەدا بەڕوون‌و ڕاشكاویی ئەو ڕاستییە ڕاگەیەنراوە كە نەتەوەی كوردیش وەك سەرجەم نەتەوەكانی دنیا، مافی شەرعیی‌و ڕەوای خۆیەتی: خاوەنی ئیرادە‌و ئیدارەی خۆی بێ‌و چارەنووسی خۆی لەدەست خۆی دابێ‌‌و، بەویستی ئازادانەی خۆی، شێوەی قەوارەی سیاسیی خۆی دیاریی بكات: ئۆتۆنۆمیی، فیدڕاڵیی، كۆنفیدڕاڵیی،دەوڵەتی سەربەخۆ، ئنجا كە هەتا ئێستا نەتەوەی كورد بەومافەی خۆی نەگەیشتوە، ئەوە ستەمێكی لەمێژینەی مێژووییە لێی كراوە، لەلایەن زلهێزانی كۆن‌و تازەوە‌و، پێویستە هەرچی زووترە ئەو ستەمە بێڕەزایە لەسەر ئەو نەتەوە ستەمدیدەیە هەڵبگیرێ‌‌و كۆتایی پێ‌ بهێنرێ‌‌و، نەتەوەی كوردیش لەسەر نەخشەی سیاسیی جیهان بوونێكی دان پێداهێنراوی نێودەوڵەتیی هەبێ‌.

 

 


  • 294
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    294
    Shares
Comments
Loading...