مامۆستا عەلی باپیر بۆ شاسوار عەبدولواحید: كاری هاوبەش پێویستی بە متمانە پێكبون هەیە

3,045
  • 171
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    171
    Shares

مامۆستا عەلی باپیر بۆ شاسوار عەبدولواحید: كاری هاوبەش پێویستی بە متمانە پێكبون هەیە

 

مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی لە نامەیەكیدا بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامی داخوازی جوڵانەوەكەی بۆ كاری هاوبەشی هەردوولا داوەتەوەو ڕایگەیاندووە: هەركارێكی هاوبەش وێڕای هەرەوەزیی‌و یەكهەڵوێستی بریتییە لە متمانە پێك هەبوون.
لە دەقی نامەكەی مامۆستا عەلی باپیردا هاتووە: بەڕێز كاك شاسوار دوای هەواڵپرسین سوپاسی پێشنیارەكەت دەكەم‌و بە كورتی دەڵێم: لە مێژە باس‌و خواسی پێكهێنانی بەرەیەك كە ڕەخنەیان لەم واقیعە پڕ لەستەم‌و گەندەڵییە هەیە، لە ئارادایە، بەڵام بێگومان هەركارێكی هاوبەش‌و هەرەوەزیی وێڕای لێك تێگەیشتن‌و یەكهەڵوێستیی بریتییە لە متمانە پێك هەبوون.
مامۆستا عەلی باپیر هیواشی خواستووە كە هەموو لایەنەكان بتوانن بە زووی ئەو پایە گرنگە دروست بكەن‌و زەمینەی كارو پڕۆژەی پاكسازیی‌و چاكسازیی ئیداریی، سیاسیی‌و ئابووریی بسازێن.
ئەم وەڵامەی مامۆستا عەلی باپیر لە كاتێكدایە شەشی ئەم مانگە، شاسوار عەبدولواحید لە نامەیەكیدا بۆ مامۆستا عەلی باپیر داوای لە كۆمەڵی ئیسلامیی كردبوو بەشداربن لە پێكهێنان‌و درووستكردنی بەرەیەكی سەرتاسەری دژی دەستەڵات‌و دەركردنی كۆمەڵە بڕیارێك بەوەی ستراتیژیەتی چوارساڵی دیكەی ڕووبەڕووبوونەوەی پارتی‌و یەكێتی تیا دیاریی بكرێت.

 

دەقی نامەكەی مامۆستا عەلی باپیر بۆ شاسوار عەبدولواحید:

 


  • 171
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    171
    Shares
Comments
Loading...