مه‌وسووعه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌نێوان وه‌حیی‌و واقیعدا به‌رگی یه‌كه‌م

4,061
  • 388
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    388
    Shares

 به‌رهه‌می نوێ

مه‌وسووعه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌نێوان وه‌حیی‌و واقیعدا

كتێبی یه‌كه‌م

چه‌مك‌و چییه‌ت‌و سه‌رگوزشته‌و سه‌رچاوه‌كان‌و گرنگیی:

بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیی

      خوێنه‌ری سه‌نگین‌و شیرین!

   ئه‌م مه‌وسووعه‌یه‌ی: (بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌نێوان وه‌حیی‌و واقیعدا) كۆی ئه‌و چل‌و نۆ (49) ده‌رسه‌یه‌ كه‌به‌نده‌ له‌نێوان ڕۆژانی: (21/10/2016) تاكو 5(/5/2017)دا، پێشكه‌شی كۆمه‌ڵێكی بژارده‌ له‌براو خوشكانم كردوون، له‌خولێكدا كه‌ (ناوه‌ندی ڕاهێنان‌و گه‌شه‌پێدان) كردبوویه‌وه‌و سه‌رجه‌م ده‌رسه‌كانیش له‌كه‌ناڵی تایبه‌تی به‌نده‌ له‌یویتوب:

(www.youtube.com/playlist?list=PL6HuvNeXiFwuuTQtJAAuWqXQoCnKQqX2X) دانراون.

 

   شایانی باسیشه‌ كه‌ كۆی ئه‌و چل‌و نۆ ده‌رسه‌، له‌لایه‌ن برای دڵسۆزم كاك (قاسم سه‌لام)ه‌وه‌ هێنراونه‌ سه‌ركاغه‌زو تایپ كراون‌و، پاش چاوپێداگێڕانه‌وه‌ی وردی خۆم، دووباره‌ هه‌ڵه‌چن كراونه‌ته‌وه‌، تاكو به‌م ئاكامه‌ گه‌یشتوون كه‌ ده‌یبینی، بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانم له‌ناخی دڵمه‌وه‌ سوپاس‌و پێزانینمی عه‌رز بكه‌م‌و، له‌خوای به‌خشه‌ریش داواكارم به‌باشترین شێوه‌ پاداشتی بداته‌وه‌.

   هه‌ڵبه‌ته‌ له‌مێژیشه‌ گه‌یشتوومه‌ته‌ ئه‌وقه‌ناعه‌ت‌و بڕوایه‌، كه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ی مسوڵمان‌و هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی دواكه‌وتوویی‌و په‌رێشانییان له‌م ڕۆژگاره‌دا، بریتیه‌ له‌ كه‌مته‌رخه‌میی‌و كرچ‌وكاڵیی‌و پاشان به‌جێماوییان له‌بواری هزرو بیركردنه‌وه‌داو، سه‌ره‌نجام به‌هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن، بگره‌ زۆر جار سه‌ره‌وبن تێگه‌یشتنیان، له‌زۆر بابه‌ت‌و مه‌سه‌له‌ی دین‌و ژین!

   بۆیه‌ش به‌پێویستم زانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌وباره‌وه‌ بكه‌م، كه‌ سه‌ره‌نجام ئه‌و بابه‌ته‌ی لێ هاته‌دی، كه‌ هیوام وایه‌ كه‌لێنێكی باش له‌وبواره‌دا بگرێ‌‌و، هۆكاری به‌رچاو ڕوونبوونه‌وه‌یه‌كی باشی مسوڵمانان بێ‌ له‌وباره‌وه‌.

   ئنجا به‌مه‌به‌ستی ئاسانتر به‌هره‌ لێوه‌رگیرانی ئه‌م مه‌وسووعه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌رپێنج ته‌وه‌ره‌كه‌ی پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ستن، به‌ڵام به‌باشم زانی هه‌مووی به‌پێنج كتێب چاپ‌و بڵاوبكه‌ینه‌وه‌، هه‌رته‌وه‌ره‌ی له‌كتێبێكی سه‌ربه‌خۆدا.

   له‌خوای به‌ به‌زه‌یی‌و به‌خشنده‌ش داواكارم پیت‌و پێزێكی شایسته‌ بخاته‌ ئه‌م مه‌وسووعه‌یه‌وه‌، به‌هه‌ر پێنج كتێب‌و ته‌وه‌ره‌كه‌یه‌وه‌و، ئه‌وئامانجه‌ی بۆی له‌به‌رچاو گیراوه‌، به‌باشترین بیهێنێته‌دی.

سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ ، أَشْهَدُ أَنْ لا إِلهَ إِلَّا أَنْتَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتْوبُ إِلَيْكَ

10/ی ڕه‌جه‌ب/1439ك

27/3/2018ز

هه‌ولێر

ڕێخۆشكردن‌و نه‌خشه‌ی گشتيی

   پڕۆسه‌ی كارلێك (تفاعل)ی عه‌قڵ‌و هۆشی مسوڵمانان له‌گه‌ڵ وه‌حیی خوای په‌روه‌ردگارو واقیعێكدا، كه‌ تێیدا ده‌ژین، ئه‌و كارلێكه‌، هه‌میشه‌ هۆكاری گه‌شه‌ كردن‌و به‌ره‌و پێش چوونیان‌و به‌زیندووێتی مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكانیان بووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌: لێك دابڕانی عه‌قڵ‌و هۆشی مسوڵمانان، له‌ تێوه‌ڕامانی وه‌حیی‌و چاك تێگه‌یشتنی واقیع، هه‌میشه‌ هۆی مردووێتیی‌و وه‌ستان‌و به‌ره‌ودوا چوونه‌وه‌یان بووه‌، وه‌ك ئێستا ده‌بینین.

   ئه‌م واقیعه‌ی ئێستا مسوڵمانانی تێدان، به‌رهه‌می ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مسوڵمانان –به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی- باش نه‌یانتوانیوه‌ عه‌قڵ‌و هۆشی خۆیان بخه‌نه‌ كار، له‌ تێوه‌ڕامانی وه‌حییی‌و له‌ سه‌رنجدانی واقیعدا، بۆیه‌ من وه‌ك هه‌وڵ‌و هه‌نگاوێك له‌م بواره‌دا، به‌ پێویستم زانی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ (49) ئاڵقه‌دا پێشكه‌ش بكه‌م، له‌ژێر ناوونیشانی: {بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌نێوان وه‌حیی‌و واقیعدا}و، سه‌رجه‌م ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌كه‌ین به‌ پێنج ته‌وه‌ره‌:

ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌مك‌و چییه‌ت‌و سه‌رگوزشته‌و سه‌رچاوه‌كان‌و گرنگیی بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیی.

ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش له‌ چوار به‌شی سه‌ره‌كیی پێك دێ:

به‌شی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیی‌و چه‌ند وشه‌یه‌كی دیكه‌ی نزیكی.

به‌شی دووه‌م: سه‌رنج دانێكی مێژوویی له‌ بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌نێوان وه‌حیی‌و واقیعدا.

به‌شی سێیه‌م: سه‌رچاوه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیی.

به‌شی چواره‌م: گرنگیی‌و پێویستیی بیركردنه‌وه‌ (تفكّر) له‌ ئیسلامدا.

ته‌وه‌ری دووه‌م: هێڵه‌ گشتییه‌كانی ڕێبازی جه‌ماوه‌ری مسوڵمانان.

 ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش له‌ سێ به‌شی سه‌ره‌كیی‌و (51) كورته‌ باس پێكهاتوه‌:

به‌شی یه‌كه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه‌ فیكرییه‌كان، (20) تایبه‌تمه‌ندیی.

به‌شی دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه‌ عه‌قیده‌ییه‌كان، (17) تایبه‌تمه‌ندیی.

به‌شی سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه‌ ڕه‌وشتییه‌كان، (14) تایبه‌تمه‌ندیی.

ته‌وه‌ری سێیه‌م: ته‌وژمه‌ فیكرییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی مێژووی مسوڵمانان.

كه‌ سه‌رجه‌م بیست (20) ته‌وژمی جۆراو جۆرمان لێ هه‌ڵبژاردوون‌و، له‌بیست به‌شدا خستووماننه‌ ڕوو.

1- خه‌واریج.

2- موڕجیئه‌.

3- جه‌برییه‌.

4- قه‌ده‌رییه‌.

5- جه‌همییه‌.

6- موعته‌زیله‌.

7- شیعه‌.

8- ڕافیزه‌.

9- ناصیبه‌.

10- ئه‌هلی حه‌دیس.

11- ئه‌شعه‌رییه‌كان.

12- ماتوریدییه‌كان.

13- باگینییهكان.

چوارده‌ (14) گرووپیشمان له‌ باگینییهكان باسكردوون.

14- فه‌لسه‌فه‌و فه‌یله‌سووفه‌كان.

15- ته‌صه‌ووف‌و صۆفییه‌كان.

16- مه‌زهه‌به‌ فیقهییه‌كان.

17- وه‌هابییه‌.

18- سه‌نووسییه‌.

19- مه‌هدییه‌.

20- جامیعه‌ی ئیسلامییه‌.

ته‌وه‌ری چواره‌م: پایه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیی.

ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش له‌ پێنج به‌شی بنه‌ڕه‌تیی پێكهاتوه‌:

به‌شی یه‌كه‌م: بوونناسیی (علم الوجود- ontologu).

به‌شی دووه‌م: ئیمان‌و عه‌قیده‌.

به‌شی سێیه‌م: تێڕوانینه‌كان (التصورات).

به‌شی چواره‌م: به‌هایه‌كان (القیم).

به‌شی پێنجه‌م: پێوه‌ره‌كان (الموازین).

ته‌وه‌ری پێنجه‌م: چه‌ند پرسێكی فیكریی هه‌نووكه‌یی جۆراو جۆ(.

ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش له‌ ده‌ (10) بابه‌ت پێكهاتوه‌، كه‌ هه‌ركامیان له‌به‌شێكی سه‌ربه‌خۆدا ده‌خه‌ینه‌ڕوو:

به‌شی یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندیی نێوان وه‌حیی‌و عه‌قڵ، ته‌واوكارییه‌.

به‌شی دووه‌م: شه‌ریعه‌تی چه‌سپاوو ژیان‌و گوزه‌رانی گۆڕاو!

به‌شی سێه‌م: ڕه‌وایی: فره‌یی فیكریی‌و سیاسیی‌و ئایینی (مشروعیة التعددیة‌ الفكریة‌ والسیاسیة‌ والدینیة‌).

به‌شی چواره‌م: هاووڵاتێتیی نامسوڵمانان له‌نێو كۆمه‌ڵگای ئیسلامییدا: ماف‌و ئازادییه‌كانیان.

به‌شی پێنجه‌م: مافی چاره‌نووس‌و ئیداره‌ی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌بوونی نه‌ته‌وه‌كان.

به‌شی شه‌شه‌م: ڕاوێژ  (شوری)ی ئیسلام‌و دیموكڕاسی، خاڵی هاوبه‌ش‌و جیاوازیان.

به‌شی حه‌وته‌م: ئافره‌ت‌و خێزان‌و گۆڕانكارییه‌كانی دنیا.

به‌شی هه‌شته‌م: ته‌وژم‌و لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌ هاوچه‌رخه‌كان.

به‌شی نۆیه‌م: پایه‌ گرنگه‌كانی: ته‌بایی‌و یه‌كڕیزیی‌و هاوكاریی ته‌وژم‌و لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان.

به‌شی ده‌یه‌م: بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیندارییه‌كی ساغ‌و مسوڵمانه‌تییه‌كی ڕاست‌و دروست.


  • 388
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    388
    Shares
Comments
Loading...