هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ ڕاوێژكارو جێگری به‌رپرسی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێم ده‌كات

2,460
  • 185
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    185
    Shares

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ ڕاوێژكارو جێگری به‌رپرسی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێم ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4/10/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ نه‌قیب (لارس) ڕاوێژكارو جێگری به‌رپرسی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌دیدارێكدا باس له‌ بارودۆخی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی‌و، كارو چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرا.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ هه‌ڵبژاردنی كوردستان‌و دوا گۆڕانكارییه‌كانی هه‌رێم‌و ناوچه‌كه‌ كراو، وه‌فدی میوان خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا به‌سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: به‌پێ‌ی زانیارییه‌كان ئه‌مجاره‌ش ته‌زویرو فڕوفێڵێكی زۆر كراوه‌و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌وتۆته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، به‌ڵام ئومێده‌وارین كۆمسیۆنی كوردستان بتوانێ‌ په‌نجه‌ بخاته‌ سه‌ر ساخته‌كارییه‌كان‌و ڕاستییه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌ربخات.

هاوكات ئه‌میری كۆمه‌ڵ جارێكی دیكه‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌و وڵات‌و ڕێكخراوانه‌ كرد كه‌ له‌ڕابردوودا هاوكاری گه‌لی كوردستان بوون‌و له‌شه‌ڕی دژی داعش به‌شێوازی جیاواز یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان داوه‌، كه‌ ئه‌ڵمانیاش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌و هیوای خواست بۆ پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌كانی داهاتووش ئه‌ڵمانیا زیاتر پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان بێ‌…

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:


  • 185
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    185
    Shares
Comments
Loading...