هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كات

3,009
  • 267
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    267
    Shares

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/10/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ شاسوار عه‌بدولواحد سه‌رۆكی جوولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌‌و وه‌فدێكی یاوه‌ریی.
له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌بارودۆخی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كراو، ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌هۆی ته‌زویرو ساخته‌كارییه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ ناشیرین كرا.
هه‌رله‌و دیداره‌دا هه‌ردوولا به‌پێویستیان زانی كۆمسیۆن ڕۆڵی خۆی ببینێ‌ له‌ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان، له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌كان‌و یه‌كخستنی تواناكان كرا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌و به‌دامه‌زراوه‌كردنی دام‌و ده‌زگاكان‌و سه‌روه‌ری یاساو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵیی‌و به‌رقه‌راركردنی ژیانێكی ئاسووده‌و شایسته‌ به‌تاكی كوردی..

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:


  • 267
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    267
    Shares
Comments
Loading...