هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر سەردانی مامۆستا صەلاحەددین بەهائەددین دەكات

6,777
  • 381
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    381
    Shares

هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر سەردانی مامۆستا صەلاحەددین بەهائەددین دەكات

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 7/10/2018 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ‌ لەگەڵ وەفدێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی لەشاری هەولێر سەردانی مامۆستا صەلاحەددین موحەممەد بەهائەددین ئەمینداریی گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد.

لەكۆبوونەوەیەكی برایانەدا باس لە هەل‌و مەرجی سیاسیی عێڕاق بەگشتیی‌و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی‌و دوا هەڵبژاردنی (30/9)ی پەرلەمانی كوردستان كرا.

هەردوولا هاوڕابوون كە پارتە دەستەڵاتدارەكانی هەرێم لە ڕێگای ساختەكارییەوە رێژەی دەنگدانیان بەرزكردەوەو دەرئەنجامەكانیان بە قازانجی خۆیان گۆڕیی‌و هێندەی تر گیانی نا ئومێدیان بەئەزموونی سیاسیی هەرێم لە ناو هاوڵاتییان قووڵكردەوە لە كاتێكدا كە 50%ی هاوڵاتییان بایكۆتی پڕۆسەی هەڵبژاردنی (30/9)یان كرد.

كۆبوونەوەكە بەپێویستی زانیی خەڵكی كوردستان ئەو ڕاستییە بزانن‌و كۆمسیۆنی كوردستانیش هەڵوەستەی لەسەر بكات‌و هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بەو پێشێلكارییانە بخاتە ڕوو.

هاوكات هەردوولا تەئكیدیان لەسەر ئەو ڕاستییە كردەوە كە كۆمەڵی ئیسلامیی‌و یەكگرتووی ئیسلامیی ئەم وێستگەیەش بەگەشبینییەوە تێپەڕێنن‌و برایەتیی‌و هاریكاریی نێوانیان گەشەی زیاتری پێ‌ بدەن‌و بەگیانی خەمخۆریی‌و هەست كردن بە بەرپرسیارێتییەوە بۆ خزمەتكردنی خەڵك‌و جەماوەر بەپەرۆش بن‌و هەنگاوی سەرڕاستانەی خۆیان بنێن لەپێناو بنبڕكردنی گەندەڵیی‌و چەسپاندنی دادگەریی.

 

ڤیدیۆی هەواڵەكە:

 


  • 381
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    381
    Shares
Comments
Loading...