هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی‌ نەتەوە ‌یەكگرتووەكان دەكات

3,691
  • 289
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    289
    Shares

هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی‌ نەتەوە ‌یەكگرتووەكان دەكات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە (7/11/2018) مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لەمەكتەبی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر پێشوازیی كرد لە (یان كۆبەیش) نوێنەری تایبەتی سكرتێری نەتەوە ‌یەكگرتوەكان بۆ كاروباری عێِراق‌و (ڕیكاردۆ رۆدریگز) بەرپرسی ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر.
لە دیدارەكەدا بە درێژی باس لە هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان ‌و لێكەوتەكانی كرا.
هەروەها پڕۆسەی سیاسیی عێراق‌و حكوومەتی نوێ‌‌و ڕۆڵ‌و كاریگەریی لەسەر داهاتووی عێڕاق‌و هەرێمی‌ كوردستان، خرایە بەرباس، هەروەها گۆڕانكارییە خێراكانی ناوخۆی وڵاتانی ئیقلیمیی‌و كاریگەریی سیاسەتی ئەمریكا لەسەر ناوچەكە وتوێژی لەسەر كرا.
مامۆستا عەلی‌ باپیر سەبارەت بە هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، تەئكیدی كردەوە كە هەڵبژاردنی پاك‌و بێگەرد باشترین بژاردەی دەستاودەستكردنی دەستەڵات‌و حوكمڕانییەو، ڕایگەیاند: بەداخەوە لە كوردستان بەهۆی هەڵوێستی ناڕەوای دەستەڵاتەوە، زۆر جار پرۆسەكە ناشیرین كراوەو، فرت‌و فێڵ‌و ساختەكاریی ئەنجامدراوە، هەر بۆیە خەڵك بێ‌‌ متمانە بوون بە دەستەڵات‌و بەڕێژەیەكی زۆر كەم بەشداریی لە هەڵبژاردنەكاندا دەكەن.
سەبارەت بە پێكهێنانی حكوومەتی عێراقیش، ئەمیری كۆمەڵ ڕایگەیاند: ئومێد دەكەین سەرۆك وەزیرانی عێڕاق بە خوێندنەوەیەكی واقعییانە بۆ وڵات‌و پێكهاتەكەی‌و گرنگیدانی زیاتر بە چارەسەری كێشە هەڵواسراوەكانی هەرێم‌و بەغدا، بە شێوەیەكی دادگەرانە بتوانێ‌ ئەركی سەرشانی خۆی راپەڕێنێ‌‌و، دەستێوەردانی دەرەكی رێڕەوی ڕاستەقینەی حكوومەت نەگۆڕێ.
هاوكات ئەمیری‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامیی‌ ئاماژەی‌ بەوەش كرد “كە پێویستە كوردیش بە شێوەیەكی ڕاست‌و دروست مامەڵە لەگەڵ پرسەكاندا بكات‌و بە شەڕی حزبیی‌و پلەو پۆست زیان بە پرسە نەتەوەییەكەی‌ نەگەیەنێ‌”.
لەدرێژەی قسەكانیدا ئەمیری كۆمەڵ رایگەیاند: كە واباشە حكوومەتی مەركەزیی‌و لە هەرێمی كوردستانیش بە یەكگوتاریی لەسەر بناغەی ڕاستیی‌و دڵسۆزیی وەڵامی هەر ئەگەرێگی نەخوازراو بدرێتەوەو بەخوێندنەوەیەكی زانستییانە مامەڵە لەگەڵ سیاسەتی وڵاتانی دەوروبەرو زلهێز بكرێ.
لەكۆتاییدا وێڕای سوپاس‌و دەستخۆشبی لەنوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان كە لەڕابردوودا كاری باشی كردون‌و لەزۆر بواردا دەوری هەبوە، هیوای خواست ئەم دامەزراوەیە لەداهاتوشدا فاكتەرێكی ئیجابی بێ‌ لە كوردستان‌و عێڕاقدا.‌

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:


  • 289
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    289
    Shares
Comments
Loading...